هەواڵ
جیاوازی موچه‌ی چوار ساڵ خه‌رجده‌كرێت
له‌گه‌ڵ موچه‌ی هه‌ردوو مانگی (11 و 12)ی 2018، دوو لیستی جیاوازی موچه‌ی چوار ساڵی رابردووی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وانه‌ی جیاوازییه‌كه‌یان له‌ملیۆنێك دیار زیاتر بووه‌، به‌چه‌ند مانگێك بۆیان خه‌رجكراوه‌.

شێركۆ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی (8)ه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ی ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016، 2017)ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وانه‌ی له‌ ملیۆنێك دینار كه‌متریان هه‌بووه‌، به‌یه‌ك مانگ بۆیان خه‌رجكراوه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌میلۆنێك زیاتر بووه‌، به‌چه‌ند مانگێك بۆیان خه‌رجكراوه‌.
شێركۆ سه‌عید راشیگه‌یاند: "له‌ لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی (11 و 12)دا، جیاوازی موچه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانه‌ی پاره‌كه‌یان زۆر بووه‌".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 10:10AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.