هەواڵ
عیراق موچەی فەرمانبەران زیاد دەكات
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیارێكی پێشووی لەبارەی زیادكردنی موچەی فەرمانبەران، كارادەكاتەوە، بەگوێرەی بڕیارەكەش، فەرمانبەری پلە 10 بەڕێژەی 114% موچەكەی زیاد دەكرێت و بڕیارەكەش تا فەرمانبەری پلە 4 لێی سوودمەند دەبێت.

لەسەر داوای ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، فەرمانێكی پێشووی كارادەكاتەوە، كە تایبەتە بە زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی پلە 10 تاوەكو پلە 4.

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە لە 20ی 1ی 2019، ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، داوای لێكردووە باری سەرنجی وەزارەتەكە لەبارەی فەرمانی ژمارە (352)ی ساڵی 2013ی ئەنجومەنی وەزیران، بدات، كە تایبەتە بە زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی پلە (10 بۆ 4)ی ژمارەیەك وەزارەت و دەبوایە لەرۆژی 1ی 1ی ساڵی 2014ەوە جێبەجێبكرێت.

بەپێی فەرمانەكەی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانبەرانی پلە (10) بەڕێژەی 114% موچەكانیان زیاد دەكرێت، بڕیارەكەش تا فەرمانبەری پلە (4) دەگرێتەوە، كە موچەكەی بەڕێژەی 4% زیاد دەكرێت.

لەنووسراوەكەدا ئاماژەش بەوە دراوە، بڕیاری زیادكردنی موچە، ئەو وەزارەت و دەستانەی ناپەیوەندیدار بە وەزارەت ناگرێتەوە، كە یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 7 2019 6:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.