هەواڵ
بانكی ڕه‌شید په‌یامێك به‌موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌دات..بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز
بانکی رەشید لە عیراق پەیامێک ئاراستەی موچەخۆرانی ھەرێم دەکات لەبارەی وەرگرتنی قەرزەوەو  لەڕێگەی SNNیشەوە وادەو چۆنێتی وەرگرتنی قەرزی درێژخایەن رووندەکاتەوە.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لقی سه‌ره‌كی بانكی ڕه‌شید له‌به‌غدا دراون به‌SNN، پێشتر گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردوو بانكی ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین له‌هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لقه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه‌.

له‌باره‌ی سودمه‌ندبونی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و دوو بانكه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رگرتنی قه‌رز، له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌، ((ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، ئه‌وكات هه‌ردوو بانكه‌كه‌ ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌هه‌رێم ده‌رده‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ردوو بانكه‌كه‌ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێوشوێنه‌ كارگێڕیی و داراییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌)).
له‌باره‌ی كێشه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌زانراوه‌، "تائێستا له‌لقی سه‌ره‌كی هه‌ردوو بانكه‌كه‌ دان به‌نوسراوی ڕه‌هنی خانوبه‌ره‌ی هه‌رێم نانرێت و بانكه‌كانیش ده‌سه‌ڵاتی حجزكردنی خانوبه‌ره‌یان له‌هه‌رێم نییه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی هه‌ردوو بانك هه‌ر موچه‌خۆرێك بیه‌وێت قه‌رز وه‌ربگرێت، ده‌بێت ڕه‌هنی خانوبه‌ره‌ پێشكه‌شبكات".
زانیارییه‌كانی SNN كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ناو بانكی ڕه‌شیده‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هه‌ردوو بانكه‌كه‌ ده‌توانن قه‌رز به‌موچه‌خۆرانی هه‌رێم بده‌ن ئه‌گه‌ر موچه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كه‌وه‌ بدرێت و دۆسێی فه‌رمانبه‌رانیان لابێت، تائێستاش ئه‌م ڕێوشوێنه‌ له‌نێوان هه‌رێم و هه‌ردوو بانكه‌كه‌ نییه‌".



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Feb 8 2019 3:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.