هەواڵ
لیستی خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌.. په‌یامێك بۆ دایكان و باوكان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی لیستی خواردن بۆ فرۆشگای خوێندنگه‌كانی سلێمانی دیاریده‌كات و سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش ئاشكرایده‌كات، بۆ ساڵی داهاتوو مه‌رجه‌كان زیاتر ده‌كرێن و فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

له‌شكر حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا ته‌واوی ئه‌و رێنماییانه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌فرۆشتنی خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ فرۆشگه‌ی خوێندنگه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی:"رێنماییه‌كان له‌ئاستی تموحی به‌شی خۆراك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نییه‌، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فرۆشگه‌ی خوێندنگه‌كان دراون به‌ ته‌ندرین و بڕێكی زۆر پاره‌یان لێ وه‌رگیراوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا ناتوانین سه‌رجه‌م مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكه‌ین".
ئاشكراشیكرد، بۆ ساڵی داهاتوو به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان خواردن و خوارنه‌وه‌ بفرۆشن و كاری ته‌ندرینی فرۆشگه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ بێت.
ئه‌وه‌شی وت:"له‌ لیستی ئه‌مساڵی خواردن و خواردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان جپسی تێدا بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ كارئاسانی بۆ خاوه‌ن فرۆشگاكان كراو بۆ ساڵی داهاتوو فرۆشتنی ئه‌وانیش قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت".
روونكردنه‌وه‌ی زیاتریداو رایگه‌یاند: جپس رێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری و كاربۆهیدراتی تێدایه‌و كاتێك منداڵ ده‌یخوات، ویستی خواردنی نامێنێت، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی مادده‌ی حافیزه‌ی تێدایه‌ و زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  3 مانگ پێشتر - Feb 8 2019 3:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.