هەواڵ
ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌به‌خشرێن..تایبه‌ته‌ به‌كاری‌ تاكسی‌
ئه‌و فه‌رمانبه‌رو ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی خانه‌نشینكراون و موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، له‌بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری ده‌به‌خشرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كه‌ له‌31ی 1ی 2019 ده‌رچوه‌، كاری شۆفێری تاكسی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و به‌رگری‌ فریاكه‌وتن قه‌ده‌غه‌كراوه‌، ته‌نها ڕێگه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 7 به‌ره‌و خوار ده‌درێت.
لیوا ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "خانه‌نشینان وه‌ك كه‌سێك كه‌ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت نه‌بێت هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی ده‌به‌خشرێن و ئه‌و بڕیاره‌ نایانگرێته‌وه‌".
وتیشی:"له‌به‌رئه‌وه‌ی خانه‌نشینان هیچ وه‌زیفه‌یه‌كیان نییه‌ كه‌ پێوه‌ی پابه‌ندبن، بۆیه‌ ئاساییه‌و ده‌توانن كاری شۆفێری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای شۆفێران میكانیزم و شێوازه‌كه‌ی دیاریده‌كرێت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Feb 8 2019 6:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.