هەواڵ
12 ڕۆژ ده‌بێته‌ پشوو له‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن له‌هه‌رێم
په‌روه‌رده‌ به‌فه‌رمی‌ پشوی‌ ڕۆژانی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز دیاریده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ڕونكردنه‌وه‌و زانیاری‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، "12 ڕۆژ ده‌بێته‌ پشوو له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن".

مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، " به‌گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌ی‌ خوێندنی‌ (2018 ـ 2019) كه‌ ڕۆژه‌ پشوه‌كانی‌ نه‌ورۆزی‌ تێدا دیاریكراوه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌، پشوه‌كانی‌ نه‌ورۆز له‌ڕۆژی‌ 11ی‌ 3ی‌ 2019 كه‌ ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌كات ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 23ی‌ 3ی‌ 2019 كۆتایی‌ دێت".

وتیشی‌:"12 ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن ده‌كرێته‌ پشوی‌ ڕه‌سمی‌ و له‌ڕۆژی‌ 24ی‌ 3ی‌ 2019 كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌وامی‌ ئاسایی‌ خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Feb 9 2019 11:53AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.