هەواڵ
لیژنەی فەتوا پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات.. بەمجۆرە بەشداری پرسە بكەن
لیژنەی فەتوای هەرێم لەسەر بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە پرسەی شوێنە دوورەكان، دێتەدەنگ و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: پێویست ناكات بۆ بەشداریكردن لە پرسە، هاوڵاتیان سەردانی شارێكی تر بكەن و دەتوانن لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە هاوخەمی خۆیان دەرببڕن.

د. ئەحمەد شافیعی، ئەندامی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم و ئەندامی یەكێتی زانایانی ئیسلامی، بە SNNی ڕاگەیاند: وەك یەكێتی زانایان زۆر كارمان كردووە بۆئەوەی ئەركی قورسی پرسە لەسەرشانی هاوڵاتیان كەمبكرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژی پرسەمان لەدوو ڕۆژەوە كردۆتە یەك ڕۆژ.

وتیشی: چیتر پێویست ناكات هاوڵاتیان بۆ بەشداریكردن لە پرسە، لە شارەكەی خۆیانەوە بۆ شارێكی تر بچن، بەڵكو دەتوانن لەڕێگەی مۆبایل و ڤایبەرو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، پەیامی سەرەخۆشی بۆ خاوەنی پرسە بنێرن و هاوخەمی خۆیان دەرببڕن، لەبەرئەوەی زۆرجار لەكاتی رۆیشتن لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر، ڕووداوی دڵتەزێن ڕوویداوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Feb 10 2019 10:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.