هەواڵ
وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه‌ له‌هاوڵاتیان دواده‌كه‌وێت
سه‌رباری ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك له‌ گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌ گشتییه‌كان، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ دواده‌كه‌وێت، به‌رپرسێكی شاره‌وانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا ره‌زامه‌ندی ئاسایش ماوه‌.

سه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌ SNNی راگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌سلێمانی، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ كراوه‌، ته‌نیا ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ماوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پاره‌كه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ له‌ده‌رگای هه‌موو ماڵێك ده‌ده‌ن و ئاسایش ده‌یه‌وێت له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ بكات، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان گره‌نتیكراو بێت.

وتیشی: "وه‌رگرتنی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك به‌كارمه‌ندی شاره‌وانی ناكرێت، به‌ڵكو  له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، چونكه‌  سلێمانی كراوه‌ به‌چه‌ند زۆنێكه‌وه‌".

راشیگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌هاوڵاتیانی وه‌رده‌گیرێت، بۆ كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك نییه‌، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داهاتی حكومه‌ت، به‌ڵام حكومه‌ت خۆی چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات به‌كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  7 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 8:32AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.