یاسای بودجه بڵاوكرایه‌وه .. حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دادی عیراق بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراقی راگه‌یاندو به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه بكات".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كامل ئه‌مین هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری رۆژنامه‌ی (وه‌قائع)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی عیراق رایگه‌یاندوه، له ژماره‌ی(4529)ی ئه‌مڕۆ 11ی 2ی 2019ی وه‌قائع، ده‌قی یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی عیراق بۆ ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كرا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عیراق ئاماژه به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گرنگی ناو یاساكه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و یاسای بودجه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت داده‌مه‌زرێن به‌تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌مه جگه له به‌رده‌وامیدان به‌پێدانی پێنج ساڵ مۆڵه‌ت به موچه‌خۆران.
وتیشی: حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه بكات و به بڵاوكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێت به‌جێبه‌جێكردنی.
SNN:بەشی ھەواڵ
هەفتە پێشتر - Feb 11 2019 9:47AM
|