هەواڵ
دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان گیانله‌ده‌ستدانی‌ دوو كرێكار به‌هۆی‌ غازی‌ مۆلیده‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گومان ده‌كرێت به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت" و هاوكات ورده‌كاری‌ زیاتر له‌سه‌ر ناسنامه‌ و شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئاشكراكردوه‌،"ئه‌مڕۆ 11ی‌2ی‌2019 ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی مردنی دوو كرێكار له‌ گوندی لانستی كه‌پرۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌قه‌زای كه‌لار و ده‌كه‌وێته‌ پشت زانكۆی گه‌رمیان،  دوای گه‌شتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی‌ 104ی كه‌لارو پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كرێكاره‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

ده‌شڵێت:"به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گومان ده‌كرێت مۆلیده‌ له‌ژووره‌كه‌یان كاریكردبێت و به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت، دوو كرێكاره‌كه‌ش  خه‌ڵكی‌ سوریان و به‌مه‌به‌ستی كاركردن ڕوویان له‌سنووری گه‌رمیان كردووه‌".

له‌زانیاریه‌كانی‌ پۆلیسدا هاتوه‌،  له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌سه‌رهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان كردوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 11 2019 10:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.