هەواڵ
ناوی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرا بوو
پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت به‌پێكهاته‌ی توركمان و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌شی كه‌دراون به‌SNN، له‌ ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كاندیدێك، مونا نه‌بی به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت"ئه‌و پۆسته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مونا نه‌بی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌".

مونا قه‌هوه‌چی په‌رله‌مانتاری توركمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند:هه‌رچه‌نده‌ تائێستا وه‌فدی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌ توركمانیه‌كانیان نه‌كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی داواكاری پێدانی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانمان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام من یه‌كێكم له‌كاندیده‌كانی توركمان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

وتیشی:"ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی توركمان له‌ناو په‌رله‌مان زیاد له‌ یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ به‌ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كێ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت".

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ دراون به‌SNN، یه‌كلایی بۆته‌وه‌ كه‌ مونا قه‌هوه‌چی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رده‌گرێت و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانیش به‌تایبه‌ت پارتی، پاڵپشتی له‌و كاندیده‌ ده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌، رێبوار بابكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند:له‌ناو سێ لایه‌نه‌ توركمانیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند كاندیدیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ و كێن كاندیده‌كانیان، بڕیاری كۆتاییش لای خۆیانه‌.

وتیشی:"مونا قه‌هوه‌چی یه‌كێكه‌ له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌گه‌ری خۆ كاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆسته‌، سه‌ره‌نجام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ جگه‌له‌ فراكسیۆنی پارتی، پێده‌چێت په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕانیش ده‌نگ به‌و كاندیده‌ بده‌ن".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 11:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.