باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باران بارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت،پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی بهSNNی راگه‌یاند:ئه‌مڕۆ 11ی2ی2019 نزمترین پله‌كانی گه‌رما 4 پله ده‌بێت و به‌رزترینیش 14پله ده‌بێت سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان هه‌ورو هه‌تاو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری باران بارین نییه.
ئاشكراشیكرد، له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه شه‌پۆلێكی باران بارینی زۆر ڕوو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، تا ڕۆژی هه‌یینی به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه به‌به‌راورد به‌سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی هه‌فته.
SNN:خێڵان ڕه‌ئوف
هەفتە پێشتر - Feb 11 2019 12:02PM
|