هەواڵ
هه‌رێم و به‌غدا ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ر پێكده‌هێنن.. ئامانجه‌كه‌ی ئاشكراكرا
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا پێكده‌هێنن و وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراقیش زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه‌ودوا زانیاری هه‌واڵگری و ئاڵۆگۆڕی تۆمه‌تباران له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق، به‌ماڵپه‌ڕی(بغداد الیوم)ی راگه‌یاندوه‌، ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ پێكهێنراوه‌، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانماندا، هه‌روه‌ها جوڵه‌ی سه‌ربازیی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری.

وتیشی"هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌دا ئاڵۆگۆڕ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت له‌باره‌ی راده‌ستكردنی تاوانباران به‌ یه‌كتر، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركراون".

ئاشكراشیكردوه‌، رووبه‌رێكی زۆرناوچه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق هه‌یه‌ كه‌ بۆشایی ئه‌منی دروستكردوه‌و نزیكه‌ی (12 بۆ 20)كیلۆمه‌تری له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ په‌لاماردانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شه‌وه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ نه‌هێڵین.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Feb 11 2019 12:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.