هەواڵ
هه‌رێم ئاو و كاره‌با بۆ ئه‌م شوێنانه‌ دابین ده‌كات..حكومه‌تی‌ عیراق پاره‌ی‌ نه‌داوه‌
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، زانیاری‌ ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ ئاواره‌كان و پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان و دۆخی‌ ژیانیان و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆیان له‌لایه‌ن هه‌رێم و عیراقه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"ملیۆنێك و 411هه‌زارو 532كه‌س له‌ هه‌رێم بونیان هه‌یه‌، حكومه‌تی‌ عیراقیش چه‌ند ساڵه‌ پاره‌ی‌ ئاو و كاره‌بای‌ كه‌مپی‌ ئاواره‌كانی‌ نه‌داوه‌، قه‌ره‌بوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌زه‌وییه‌كانیان بۆ كه‌مپه‌كان به‌كارهێنراون".

بابه‌ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌SNNی‌ راگه‌یاند"ئێمه‌ به‌رپرسین له‌حاڵه‌تی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان، دوای‌ نه‌مانی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ داعش، عیراق هاوكارییه‌كانی‌ بۆ ئاواره‌كان كه‌مكردۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ویستی‌ خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌".

وتیشی‌:"سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراوانه‌ی‌ سه‌ر به‌ یوئێنن كه‌ له‌كاتی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕی‌ داعش هاتنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پرۆژه‌یان پێشكه‌شكرد بۆ كه‌مپه‌كان به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ ئاو ئاوه‌ڕۆو ته‌ندروستی‌ و خوێندن ئێستا كاره‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه‌و به‌شێك له‌رێكخراوه‌كانیش رۆیشتونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاو و كاره‌با بۆكه‌مپه‌كان دابینكردوه‌، حكومه‌تی‌ عیراقی‌ چه‌ند ساڵه‌ پاره‌ی‌ ئاو و كاره‌بای‌ كه‌مپی‌ ئاواره‌كانی‌ نه‌داوه‌ قه‌ره‌بوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌زه‌وییه‌كانیان بۆ كه‌مپه‌كان به‌كارهێنراون".

رونیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا نه‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم فشار له‌ئاواره‌كان ده‌كات بۆگه‌ڕانه‌وه‌ نه‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش، تائێستا بڕیارێكی‌ كۆتای‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانه‌دراوه‌، به‌ڵام هۆكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ی‌ له‌داعش ئازاد كراون ئاوه‌دانی‌ بكاته‌وه‌و ده‌ست به‌پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ له‌وشێونانه‌ بكاته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ دواین ئاماری‌ ئاواره‌و په‌نابه‌رانیش راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی‌ دواین ئاماریش كه‌ بۆ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ تۆماركراوه‌، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ملیۆنێك و 411هه‌زارو 532كه‌س له‌ هه‌رێم بونیان هه‌یه‌، له‌كۆی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ش 38هه‌زارو 400ئاواره‌  له‌ناو كه‌مپه‌كاندایه‌، سێ هه‌زارو 441 په‌نابه‌ریان له‌سلێمانییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی‌ له‌19%، له‌دهۆكیش به‌رێژه‌ی‌ 35% و له‌هه‌ولێریش 46% ئاواره‌و په‌نابه‌ر هه‌یه‌.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  7 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 12:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.