هەواڵ
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ ده‌كرێته‌وه‌.."دیاری سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌ بۆ هه‌ورامییه‌كان"
بڕی 10تۆن پێداویستی پزیشكی و كه‌مئه‌ندامان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی بیاره‌ دابین ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: كه‌لێنێكی باشی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه‌یان پڕكردۆته‌وه‌، نه‌خۆشخانه‌ی بیاره‌ش دیاری سه‌رۆك(مام جه‌لال)ه‌ بۆ هه‌ورامییه‌كان و هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین.

ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی هه‌نگاونان بۆكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بیاره‌،  هه‌روه‌ها دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه‌ بڕی(10تۆن) پێداویستی پزیشكی و پێداویستی كه‌مئه‌ندامان بۆ نێردراوه‌.

وتیشی: سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ حكومی و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پێداویستیانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێداویستییه‌كان، كه‌لێنێكی باشی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه‌یان پڕكردۆته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی بیاره‌ش دیاری سه‌رۆك(مام جه‌لال)ه‌ بۆ هه‌ورامییه‌كان، بۆیه‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین له‌پاش كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمییایی‌، چونكه‌ ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی سنوری‌ هه‌ورامان و گه‌شتیاران له‌و سنوره‌ ده‌كات.



SNN:

كۆسار مه‌حمود

  2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 2:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.