هەواڵ
هێزێكی پێشمەرگە لەم ناوچانە جێگیردەكرێت
لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی لەخورماتوو رونكردنەوە لەبارەی جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بەئاڕاستەی چەند ناوچەیەك لە سنورەكە دەدات و جەختیشدەكاتەوە لەسەر پردی"قوڕی چای"لەنێوان قەزای خورماتوو-كفری، دوو رەبیەی هێزی پێشمەرگە دانراوەتەوە.

مەلاكەریم شكور لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەخورماتوو بەSNNی راگەیاند: لەسەر رێگای سەرەكی نێوان قەزای خورماتوو –كفری بە ئاڕاستەی قەزای كفری بەرەو دوبز دوو"رەبیە"ی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە دانراوە.

لەبارەی هەڵویستی حكومەتی عیراقیش سەبارەت بەدانانی ئەو دوو"رەبیە"یە، بەرپرسەكەی یەكێتی باسی لەوەشكردوە جۆرێك هەماهەنگی و لێكتیشگەتن لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە  و دانانی ئەو دوو رەبیەیەش لەسەر ئەو بنەمایە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لەشوێنی ئەو دوو رەبیەیە و لەسەر رێگاكە هێزی پێشمەرگە نەبوە.


SNN:

سامان بەختیار

  7 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 3:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.