هەواڵ
هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا دەكات
هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا دەكات و وەزیری نەوتی عیراقیش رایدەگەیەنێت: هەرێم پابەندبوونی خۆی راگەیاندووە بەڕادەستكردنی 250 هەزار بەمیلی رۆژانە بەحكومەتی عیراق.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق، لەلێكدوانێكدا بۆ میدیا عیراقییەكان رایگەیاندووە: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 450 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و حكومەتی هەرێمیش پابەندبوونی خۆی دەربڕیوە بەرادەستكردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەحكومەتی عیراق.

وتیشی: "هەرێم پابەند دەبێت بەرادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەو سەرباری ئەوەش، لەكۆتایی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتەكەی لە 500 هەزار بەمیل نەوتی رۆژانە تێپەڕ دەبێت".

هەر لەمیانی لێدوانەكەیدا، وەزیری نەوتی عیراق، ئاشكرایكردووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆبوونەوەی ئەمدواییەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دڵنیایی تەواوی داوە كە حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بەو بڕگەیەی لەبودجەی 2019ی عیراقدا هاتووە.


SNN:

بەشی هەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 5:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.