هەواڵ
پارتی: بارزانی وادەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە رادەگەیەنێت
بودجەی 2019ی عیراق دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو پەرلەمانتارێكی پارتیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر لەماوەی 10 رۆژی دیكەدا بەغدا ئەو بڕە پارەیە رەوانەی هەرێم بكات كە لەبوجەدا بۆ موچەی فەرمانبەران دانراوە، پێویستە نێچیرڤان بارزانی وادەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت رابگەیەنێت، ئەگەرنا دەكەوێتە حكومەتی داهاتوو.

ئەمڕۆ 11ی 2019، بودجەی 2019ی عیراق لەڕۆژنامەی وەقایع بڵاوكراوەیەوەو دوای دەركردنی رێنمایی وەزارەتی دارایی، بڕگەو مادەكانی ناو بودجە دەخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە.

بژار خالید، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا ئەركی خۆیان لەبارەی بودجەو پشكی هەرێم جێبەجێكردووە، ئێستا تۆپەكە لەگۆڕەپانی پەرلەمانی كوردستاندایە، دەبێت كاربكەین لەسەر هەڵوەشاندەوەی پاشەكەوتی موچە.

وتیشی: "ئەگەر لەماوەی 10 رۆژی دیكەدا حكومەتی عیراق ئەو بڕەیەی لەبودجە بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دانراوە، رەوانەی هەرێم بكات، پێویستە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی وادەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە رابگەیەنێت و دەستنیشانی بكات كە لە چ مانگێكەوە فەرمانبەران موچەی تەواوی بێ پاشەكەوت وەردەگرن".

پەرلەمانتارەكەی پارتی راشیگەیاند: ئەگەر تا سەرەتای مانگی داهاتوو، بەغدا ئەو پارەیە رەوانەی هەرێم نەكات، ئەوكاتە لابردنی پاشەكەوتی موچە دەكەوێتە كابینەی داهاتووی هەرێم.

بەگوێرەی بودجەی 2019ی عیراق، ئەگەر هەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەكات، حكومەتی بەغدا تەنها بڕی 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانەی هەرێم دەكات.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.