هەواڵ
یەكێتی ڕونكردنەوە لەسەر لابردنی بەرپرسێكی دەدات
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، روونكردنەوە لەسەر بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەدات تایبەت بە لابردنی بەرپرسێكی كورد لەپۆستێكی ئەمنیی پارێزگای كەركوك، بەپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: پۆستەكە پشكی یەكێتییەو دراوەتە بەرپرسێكی دیكەی حزبەكە.

ئارام محەمەد، ئەندامی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بۆ كاروباری حكومەت، بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرە ئەمنییەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە، شێرزاد موەفەری لەپۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی دامودەزگاكان لابراوەو بەرپرسێكی دیكەی كورد لەشوێنەكەی دانراوە، كە هەردوكیان لەپشكی یەكێتین.

وتیشی:" محەمەد سەعید گورگانی، لەپۆستەكە دەستبەكار بووە، هۆكاری لابردنی شێرزاد موەفەریش ئەوەیە ماوەیەكی زۆرە لەو پۆستەیەو كاتەكەشی كۆتایی هاتبوو، بۆیە لابراوە".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ڕەتیشیكردەوە، هیچ بڕیارێكی سیاسی لەپشت لادانی ئەو بەرپرسەی یەكێتییەوە هەبێت و جەختیكردەوە، "پەیوەندی بە لایەنی سیاسی و هیچ دۆسیەیەكەوە نییە، بەڵكو گۆڕانكارییەكەو لەسلكی سەربازی و بەڕێوەبەرەكانی كەركوكدا كراوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  7 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 7:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.