هەواڵ
پارتی ئەم پۆستانە بە پێكهاتەكان دەدات
پارتی لەگەڵ پێكهاتەكان رێكدەكەوێت بۆ بەشداری پێكردنیان لە كابینەی نوێی حكومەت، پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش ئاشكرایدەكات، وەزارەتێك بە مەسیحییەكان دەدرێت و ئەگەریشی هەیە توركمانەكان دوو كاندید بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان پێشكەش بكەن.

ئەمڕۆ 11ی 2ی 2019، وەفدی دانوستانكاری پارتی، بەجیا لەگەڵ بەرەی توركمانی و لایەنەكانی دیكەی پێكهاتەی توركمان كۆبۆوە، بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی بەشداریكردنیان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و كابینەی نوێی حكومەت.

شوان كەریم، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: پێكهاتەی توركمان داوایكردووە وەزارەتێكی تایبەت بەكاروباری پێكهاتەكانی كوردستان پێكبهێنرێت، کە دەدرێتە پێكهاتەی كریستیان.

وتیشی: "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە بیستومانە،  هەریەك لەمحەمەد سەعدەدەین ئەندامی لیستی پارتی گەشەپێدانی توركمان و مونا قەهوەچی سەرۆكی لیستی چاكسازی توركمان، داوای پۆستی جێگیری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیان كردووە، بەڵام نازانین خۆیان لەناوخۆدا یەك كاندید یەكلایی دەكەنەوە، یان بەدوو كاندید دێنە ناو پەرلەمان".

لەلایەن خۆشییەوە، ئایدن مەعروف سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: ئێمە دەمانەوێت پێكهاتەی توركمان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتیش بەشدار بێت، بەڵام باسی هیچ كاندیدێك نەكراوە.

وتیشی: "تاوەكو ئێستا كاندیدی پێكهاتەی توركمان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەش نەكراوە، ئەگەر نەمانتوانی لەناو خۆماندا كاندیدێك یەكلایی بكەینەوە، رەنگە بە دوو كاندید یان زیاتر بچینە پەرلەمان".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Feb 11 2019 8:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.