هەواڵ
یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە .. "لەگفتوگۆكردن چۆتە دەرەوە"
یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە، وەڵامی پارتی دەداتەوەو جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكیش رایدەگەیەنێت: پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتییەو لەلایەن ئەو حزبەشەوە كاندیدەكەی دیاریدەكرێت، ئەوەش لەگفتوگۆكردن چۆتەدەرەوە.

رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بە SNNی راگەیاند: بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و چارەسەكردنی كێشەكانی كەركوك، یەكێتی و پارتی رێككەوتنی سیاسی دەكەن، بەڵام تائێستا ئەو رێككەوتنە نەكراوە.

وتیشی: "هەردوولا پڕۆژەی خۆمان هەیە بۆئەوەی ئەو رێككەوتنە سەربگرێت، لەبارەی پارێزگاری كەركوكەوە، هەموولایەك و پارتیش باوەڕیان بەوەیە كە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی دەبێت و حزبەكەش خۆی كاندید دیاریدەكات، ئەوەش لەگفتوگۆكردن چۆتە دەرەوە".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی راشیگەیاند: پێشتر مەكتەبی سیاسی، رزگار عەلی وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندید كردبوو، بەڵام نازانین ئێستا ئەو پۆستە وەردەگرێت یان نا.

پێشتریش، محەمەد كەمال ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك (پشكی پارتی) بە SNNی راگەیاندبوو، "پێناچێت لەكۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پارێزگاری شارەكە دیاریبكرێت، بەڵكو ئەو پرسە دەكەوێتە كۆبونەوەكانی داهاتوو، ناشزانین پارێزگار بۆ یەكێتی دەبێت یان نا، چونكە مەرج نییە بۆ یەكێتیی بێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Feb 11 2019 9:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.