هەواڵ
كۆمه‌ڵ و پارتی‌ ناكۆكیه‌كان وه‌لاده‌نێن..كۆده‌بنه‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی كۆده‌بنه‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیشن یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌لانانی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوانیانه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی 2ی 2019، وه‌فدێكی‌ باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی له‌شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوكۆده‌كه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی میدیای فه‌رمی كۆمه‌ڵ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك، هه‌وڵده‌درێت هه‌ردولا ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌لابنێن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان له‌شاری‌ هه‌ولێر كرد.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 12 2019 8:55AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.