هەواڵ
رونکردنەوەیەکی بەپەلە لەحکومەتی ھەرێمەوە
حکومەتی ھەرێم لەبارەی رادەستکردنی نەوتەکەی بەکۆمپانیای سۆمۆ، وەڵامی بەغدا دەداتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش ھەرێم نەوتەکەی رادەست ناکات، بۆ نادرنی موچەی فەرمانبەرانیش، تەنھا نرخی نەوتی فرۆشراو و داھاتی ناوخۆ دەخەمڵێندرێت و بۆ تەواوکردنی بەشە بودجەی ھەرێمیشن بڕە پارەیەکی لە بەغداوە بۆ رەوانە دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە SNNدراون، ھەرێم بۆ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی نەوتەکەی بەشێوەیەکی سەربەخۆو رادەستی کۆمپانیای سۆمۆی ناکات، وەک لە بودجەی 2019ی عیراقدا ھاتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ناردنی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەچوارچێوەی یاسای بودجەی 2019، بەگوێرەی داھاتی ناوخۆی ھەرێم و فرۆشتنی نەوتەکەی خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.

لە زانیارییەکانی SNNدا تەئکید لەوەشکراوەتەوە، بۆ ناردنی بودجەی خەمڵێندراوی ھەرێم، فرۆشتنی ئەو 250 ھەزار بەرمیل نەوتەی ھەرێم لەگەڵ داھاتی ناوخۆ کۆدەکرێتەوە، دواتر ئەوەی دەمێنێتەوە بەگوێرەی یاساکە بۆ بودجەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان لەبەغداوە ڕەوانە دەکرێت و موچەی فەرمانبەرانی پێ دابین دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ‌ 11ی 2ی 2019، وەزیری نەوتی عیراق، بەمیدیا عیراقییەکانی راگەیاندبوو " نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لەدوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی، پابەندبوونی خۆی بە رادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ دەربڕیبوو.


SNN:

سامان بەختیار

  2 مانگ پێشتر - Feb 12 2019 9:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.