هەواڵ
شه‌پۆلێكی به‌فروباران به‌ڕێوه‌یه‌..پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ سفر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فروبارانبارین ده‌دات و لێپرسراوی به‌شی كه‌شوهه‌وای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ ژێر سفر".

جه‌وهه‌ر حه‌مه‌لاو لێپرسراوی به‌شی كه‌شوهه‌وا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ی 2ی 2019وه‌، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان به‌گشتیی و سلێمانی به‌تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ پێشبینیه‌كان له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، تاوه‌كو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوش ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌رده‌وامده‌بێت".

وتیشی:"له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌دا، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، به‌جۆرێك له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌گاته‌ خوار سفر، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ماوه‌ی‌ بینین كه‌مده‌بێته‌وه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Feb 12 2019 11:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.