هەواڵ
پارتی‌ وه‌ڵامی‌ یه‌كێتیی ده‌داته‌وه‌و په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ كۆمه‌ڵ ده‌كات
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌داته‌وه‌و په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات، مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی‌ پارتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پرسی‌ هه‌ولێرو كه‌ركوك و به‌غدا كه‌ یه‌كێتیی كردویه‌تی‌ به‌یه‌ك پاكێج ئه‌وه‌ داواكاری خۆیه‌تی‌ و لای ئێمه‌ زۆر جیاوازن"، ده‌شڵێت:"پێشوازی‌ له‌كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌شداریی له‌حكومه‌تدا بكات".

عارف ته‌یفور لێپرسراوی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌میانی‌ سه‌ردانی‌ بۆ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌سلێمانی‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری‌ SNN ئاماده‌یبوو ئاماژه‌ی‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ كردو ڕایگه‌یاند، "له‌ڕابردوو په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران زۆرباش بوه‌، ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ین باشتربێت".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "په‌یوه‌ندیمان له‌مێژینه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و مێژویه‌كی‌ كۆنمان هه‌یه‌ پێكه‌وه‌، ئێمه‌ی‌ كوردو ئێران به‌بێ‌ یه‌ك ئیداره‌ ناكه‌ین، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێڕابگه‌یه‌نم، په‌یوه‌ندیمان زۆرباشه‌ ئێستا".

له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ SNNدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی‌ پارتی‌ بۆ یه‌ك پاكێجی‌ یه‌كێتیی، پارتی‌ عارف ته‌یفور وتی‌:"ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتیی داوایكردوه‌ داواكاری خۆیه‌تی‌، چونكه‌ ئێمه‌ وه‌كو پارتی‌ ئه‌و پرسه‌ سێ‌ جیاوازه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نابه‌ستینه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نه‌ هه‌رێم و نه‌ كه‌ركوك و نه‌ به‌غداش، ناكرێت یه‌ك پاكێج بن".

له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ دیكه‌ی‌ SNNدا له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ پارتی‌ داوای‌ له‌كۆمه‌ڵ كردوه‌ به‌شداریی له‌حكومه‌ت بكات، مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی‌ پارتی‌ ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ به‌هه‌قی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ خۆیان ده‌زانین به‌شداری بكه‌ن، چونكه‌ خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌ك كورسین له‌په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێیان خۆشبێت، ئێمه‌ش له‌پارتی‌ هیچ ڕێگریه‌كمان نییه‌و پێشوازییان لێده‌كه‌ین و پێخۆشحاڵ ده‌بین كه‌ به‌شداریی بكه‌ن".


SNN:

سۆران سه‌عید

  2 مانگ پێشتر - Feb 12 2019 1:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.