هەواڵ
كۆمسیۆن به‌فه‌رمی‌ ئه‌م حزبه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق به‌ڕه‌سمی‌ حزبێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ش ورده‌كاریی بڕیاره‌كه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ئێستادا حزبێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌".

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "حزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئیداریان داوایانكرد، له‌فه‌رمانگه‌ی پارته‌كانی كۆمسیۆن كه‌ حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، ئه‌و داواكاریه‌شیان بۆ ئێمه‌ به‌رزكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 12ی 2ی 2019شدا، داواكاریه‌كه‌یان په‌سه‌ندكراو بڕیاردرا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌".

زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكردو وتی:"به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 35 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هاتوه‌، له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئیداری ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه‌، هه‌ركاتێك بیه‌وێت خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ یان هاوپه‌یمانێتی بكات، به‌پشتبه‌ستن به‌و خاڵه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیان داواكاریه‌كه‌یانمان په‌سه‌ندكرد".

سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی فراكسیۆنه‌كه‌شیان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، ڕزگار حاجی حه‌مه‌ ڕونكردنه‌وه‌یداو وتی:"ئه‌وان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن، به‌ڵام وه‌كو حزب شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Feb 12 2019 2:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.