هەواڵ
رونكردنەوە لەبارەی لیستی موچەی مانگی یەك بەبێ پاشەكەوت دەدرێت
بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی یەك لە سلێمانی، ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی لیستی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەدات و بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش رایدەگەیەنێت: هەركاتێك بڕیاری لابردنی پاشەكەوت درا، لەكەمترین ماوەدا دەتوانرێت گۆڕانكاریی لە لیستەكەدا بكرێت و موچەی بێ پاشەكەوت بدرێت.

حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی، بە SNNی راگەیاند، ئەو فەرمانگانەی كە لیستی موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان ناردووە، وردبینی تێداكراوەو سەرجەم كارەكانمان تەواوكردووە.

وتیشی: هیچ بریارێك نەدراوە كەلیستی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ لە فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتیەكان وەرنەگیرێت، بەڵكو بەشێكی ئەو فەرمانگانە خۆیان لیستی موچەی ئەو مانگەمان بۆ رەوانە دەكەن و دواتر دەیبنەوە.

ئاشكراشیكرد وەك بەرێوەبەرایەتی گەنجینە هیچ گرفتێكمان نییەو هەر فەرمانگەیەك لیستی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵمان بۆ رەوانە بكات، وەریدەگرین و وردبینی تێدا دەكەین.

لەبارەی دابەشكردنی موچەی بێ پاشەكەوت لە مانگی یەكی ئەمساڵ، حەسەن رەشید رایگەیاند: هەر كاتێك بریاری لابردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە بدرێت، ئێمە دەتوانین لە زوترین كاتدا لیستی موچە كە بەسیستمی پاشەكەوت دانراوە، گۆڕانكاری تێدا بكەین.


SNN:

سامان بەختیار

  2 مانگ پێشتر - Feb 12 2019 4:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.