هەواڵ
یەكێتیی هۆشداریدەدات.."هەركات توانی بگەڕێتەوە قبوڵمانە"
یەكێتیی هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆبونەوەی ڕۆژی 18ی ئەم مانگەو سەرۆكایەتی ئەو كۆبونەوەیەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەلایەن ڕێبوار تاڵەبانی ڕادەگەیەنێت، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش لەپشكی یەكێتیی تەئكیددەكاتەوە، "هەركات ناوبراو توانیی بگەڕێتەوە كەركوك، قبوڵمانەو ئامادەین دانیشتنی لەگەڵ بكەین".

بڕیاروایە 18ی ئەم مانگە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا لەسەر شوێنی كۆبونەوەكە یەكێتیی و پارتی ڕێكنەكەوتون، پارتی و یەكگرتوش ڕایانگەیاندوە، بەو مەرجە بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن،  سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەكە لەلایەن ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەوە بێت.

لەوبارەیەوە ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەSNNی ڕاگەیاند، "ڕێبوار تاڵەبانی هیچ هێزێكی نییە بۆئەوەی سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی 18ی مانگ بكات، بەگوێرەی حوكمی دادگاش بۆی نییە بێتەوە كەركوك، هەركات توانیی بگەڕێتەوە كەركوك قبوڵمانەو ئامادەین لەگەڵی كۆبینەوە".

وتیشی:"هەركاتێك گەڕایەوە كەركوك و لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبونەوەی ئەنجامدا، ئێمەش بەشداریی كۆبونەوەكەی دەكەین، ئەگەرنا لەهەرشوێنێك سەرپەرشتی كۆبونەوە بكات، ئێمە ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە نابین و ناچینە هیچ جێگەیەك بۆ كۆبونەوە".

ئەوەشی ڕونكردەوە، "ئەگەر كۆبونەوەكە لەهەولێر یان هەر شوێنێكی دیكە ئەنجامبدرێت، ڕێبوار تاڵەبانی ناتوانێت سەرپەرشتی بكات، چونكە ئەو دادگای فیدراڵی بڕیاری دورخستنەوەی داوە".


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Feb 12 2019 5:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.