چارەنوسی دوو پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی یەكلایی دەكرێتەوە
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لەئەنجومەنی نوینەرانی عیراق، ڕونكردنەوە لەبارەی چارەنوسی دوو كورسییەكەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دەدات دوای بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەو حزبە لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە، سەرۆكی فراكسیۆنەكەش ڕایدەگەیەنیت: دوو پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ دەمێننەوە.
د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لەئەنجومەنی نوینەران، بەSNNی ڕاگەیاند: بەهیچ شیوەیەك ئەو دوو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، بڕیاریان نەداوە بێنەوە ناو ریزەكانی یەكێتییەوە، بەڵكو بڕیاری كۆتایی خۆیان داوە كە وەك فراكسیۆنیكی سەربەخۆ لەپەرلەمانی عیراق بمێننەوە.
لای خۆشیەوە، ڕزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە SNNی راگەیاند: دوا هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، دوو پەرلەمانتارەكەی ئەو هاوپەیمانییە لە ئەنجومەنی نوێنەران، دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان وەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ كار بكەن، یاخود بچنە ناو فراكسیۆنێكی دیكەوە.
SNN:سامان بەختیار
هەفتە پێشتر - Feb 12 2019 10:08PM
|