هەواڵ
سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان به‌بێ یه‌كێتیی پڕده‌كرێته‌وه‌
فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵی دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتیی و ڕێگری یاسایی، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پڕده‌كه‌ینه‌وه‌".

سه‌عید هه‌ركی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ هه‌وڵ و هۆكارێك بۆ دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ 18ی 2ی 2019ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئارادانییه‌ كه‌ تایبه‌تده‌بێت به‌هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".

وتیشی:"هه‌موو ڕێكاره‌ یاساییه‌كان جێبه‌جێكراون و سبه‌ینێ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئومێد ده‌كه‌ین فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنیان، ئه‌وه‌ هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دروستنابێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ فراكسیۆنی یه‌كێتیی به‌شدارینه‌كات و یاساش ڕێگه‌مان پێبدات، ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسا ڕێگه‌نه‌دات ئه‌وكات بۆشایی نه‌بونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پڕده‌كرێته‌وه‌و هه‌ركه‌س خۆی كاندید بكات ده‌كرێت به‌سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  3 مانگ پێشتر - Feb 17 2019 2:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.