هەواڵ
گۆڕان لەهەڵەیەكی سیاسی ئاگاداردەكرێتەوە..یەكێتیی پەیامی هەیە
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستاتن لەسەر بەشداریكردنی گۆڕان لەكۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان و ڕێكەوتن لەگەڵ پارتی هاتەدەنگ و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت، "لەخولی ڕابردوی پەرلەمانیش پەلەیان كرد لەڕێكەوتن لەگەڵ پارتی و دواتر ئەنجامەكەی بینرا كە ڕێگە بەسەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانیان نەدرا بۆ ئەوەی بچنەسەر كارەكانیان".

زیاد جەبار پەرلەمانتاری یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "لای خەڵك ڕونە كە پێش چوارساڵ گۆڕان پەلەیكرد لەڕێكەوتن لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و بەشداریكردن لەیەكەم دانیشتنی پەرلەمان، دواتریش كۆتاییەكەی بینرا كە ڕێكەوتنەكەیان تێكچوو، تەنانەت ڕێگە بەسەرۆكی ئەوكاتی پەرلەمان و وەزیرەكانیان نەدرا بچنە سەر كارەكانیان".

وتیشی:"هەربۆیە یەكێتیی پێداگیریی دەكات كە ڕێكەوتنێكی سیاسی بەهێزو گشتگیر لەگەڵ پارتی واژۆبكات، ئەگەرنا ئەگەر بمانویستایە بەسەرپێی و شپرزەییەوە بەشداریمان لەكابینەی داهاتوو بكردایە، ئەوە لەیەكەم ڕۆژەوە دەگەیشتینە ڕێكەوتن لەگەڵ پارتی".

سەبارەت بەوەی ئایا گۆڕان بەبێ یەكێتیی سەكەوتوو دەبێت لەحوكمڕانی، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتیی جەختیكردەوە، "پێشتر گۆڕان ئەوكارەی تاقیكردۆتەوەو سەركەوتوو نەبون، بۆیە هەموو لایەنێكی سیاسی ئەو ڕاستییە دەزانێ‌ كە حوكمڕانی بەبێ یەكێتیی حوكمڕانییەكی شكستخواردوە".


SNN:

ئەركان جەبار

  3 مانگ پێشتر - Feb 17 2019 5:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.