هەواڵ
یەكێتی دوایین هۆشداری بە پارتی دەدات
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دوایین هۆشداری بە پارتی دەدات لە ئەگەری پێكهێنانی حكومەت بەشێوەیەك تاكلایەنە، ئەندامێكی سەركردایەتی حزبەكەش رایدەگەیەنێت: بەبێ بەشداریكردنی ئێمە، حكومەت لاسەنگ دەبێت و قبوڵیشی ناكەین لەهەولێر یەكبینن بەڵام لەبەغداو كەركوك جیابین.

سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بە SNNی راگەیاند: بەبێ بەشداریكردنی یەكێتی، حكومەتی هەرێم لاسەنگ دەبێت، چونكە ئێمە خاوەنی هێزو جەماوەرو زۆنێكی دوورو درێژین، هەروەها قورسایی تایبەتی خۆمان هەیەو وەكو لایەنەكانی دیكە نین.

وتیشی: "هیوادارین پارتی وەڵامی گونجاوی یەكێتی بداتەوە بۆئەوەی لەئایندەدا یەكڕیزیی ناوماڵی كورد بپارێزین، یەكێتی خۆی داوای بەشداریكردن لەحكومەت بكات، هیچ داواكارییەكی ناڕەواشی نەكردووەو هەوڵی جدی داوە بۆ رێككەوتن، بەڵام ئەگەر پارتی خۆی نەیەتە پێشەوە، ئەوە بابەتێكی دیكەیە.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە كە سەركردایەتی حزبەكەی لە پارتی قبوڵ ناكات ئەگەر بیەوێت لەهەولێر یەكبین، بەڵام لەبەغداو كەركوك جیابین.

ئەم لێدوانەی سامان گەرمیانی، لەوەڵامی لێدوانێكی رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دێت، كە دوێنێ لەدوای كۆبوونەوەی وەفدی حزبەكەی لەگەڵ گۆڕان، رایگەیاندبوو: مافی پێكهێنانی حكومەتمان هەیە لەگەڵ لایەنەكانی تر.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Feb 17 2019 5:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.