هەواڵ
له‌باره‌ی دروستكردنی ژماره‌ی بانكی بۆ موچه‌خۆران رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
ئامانجی‌ سه‌ردانیكردنی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ بۆ ئه‌ستۆنیا ئاشكراده‌كرێت و به‌رپرسی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت"دروستكردنی ژماره‌ی بانكی بۆ موچه‌خۆران له‌قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری كارێكی ئاسانه‌" و ده‌شڵێت: پێویستمان به‌رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بانكییه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌موو موچه‌خۆرێك به‌كارتی بانكی موچه‌ وه‌ربگرێت.

سه‌میر هه‌ورامی به‌رپرسی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،  به‌SNNی راگه‌یاند: جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌ستۆنیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌، له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدراو كۆبوونه‌وه‌كان زیاتر تایبه‌ت كرابوون به‌دروستكردنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ هاوكارو هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكه‌ن له‌وڕووه‌وه‌.

وتیشی: وڵاتی ئه‌ستۆنیا زۆرپێشكه‌وتووه‌ له‌حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و گه‌شتۆته‌ ئاستێك كاغه‌زی ئاسایی به‌كارناهێنرێت له‌داموده‌زگاكاندا، له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ند هه‌نگاوێك نراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌كو بایۆمه‌تری تۆماركردنی موچه‌خۆران و پرۆژه‌ی خزمه‌ت.

ته‌ئكیدكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌نگاونان به‌ره‌و حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی باشتر بكات، بایۆمه‌تریش پرۆسه‌یه‌كی خۆماڵییه‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌ قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌كه‌ش ده‌مانه‌وێت ژماره‌ی بێهاوتا بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دروست بكه‌ین و له‌هه‌مانكاتدا دابه‌شكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر داموده‌زگاكاندا، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ئه‌وكارانه‌ی ماوه‌ ته‌واو ده‌كرێت".

سه‌میر هه‌ورامی، راشیگه‌یاند: دروستكردنی ژماره‌ی بانكی بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری كارێكی ئاسان ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و ژماره‌ بێ هاوتاییه‌ی كه‌ بۆیان دروستده‌كرێت ده‌توانرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له‌هه‌مان كاتدا دڵنیایی ته‌ندروستی و چه‌ند بابه‌تێكی‌ دیكه‌ به‌كاربهێنرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی دروستكردنی ژماره‌ی بانكی بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم، وتی: سیستمی بانكیمان له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتوو نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی وابكه‌ین هه‌موو موچه‌خۆرێك به‌كارتی بانكی موچه‌ وه‌ربگرێت، پێویستمان به‌رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بانكییه‌.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 1:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.