هەواڵ
پارتی ژمارەیەك پۆستی گرنگ وەردەگرێت
پەرلەمانی كوردستان، پرسی لیژنە هەمیشەییەكانی یەكلایی كردەوەو ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتیش رایدەگەیەنێت: لەكۆی 15 لیژنە، سەرۆك و جێگری حەوت لیژنەو بڕیاردەری پێنج لیژنەمان بەردەكەوێت.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و سیستمی سانتلیگۆ، فراكسیۆنی پارتی لەكۆی 15 لیژنەی هەمیشەیی، سەرۆك و جێگری حەوت لیژنەی بەردەكەوێت، لەگەڵ بڕیاردەری پێنج لیژنە.

وتیشی: "تائێستا سەرۆك و جێگرو بڕیاردەری لیژنەكان دیارینەكراون، بەڵام فراكسیۆنەكان ماوەی یەك هەفتەیان لەبەردەمدایە بۆئەوەی كاندیدەكانیان بۆ ئەو پۆستانە دیاری بكەن".

راشیگەیاند: هەریەك لەلیژنەكانی (پەیوەندییەكانی دەرەوە، سامانە سروشتییەكان، ناوخۆ، پێشمەرگەو دارایی) لیژنەی سیادین، لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش هەرچەندە سیادی نییە، بەڵام بۆ كاری پەرلەمان تایبەتمەندی خۆی هەیە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 3:40PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.