هەواڵ
ڕێكارەكانی پێدانی تابلۆ دەستپێدەكات..ژمارەی تایبەت بەكەس نادرێت
ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەكاریی دەكات بۆ بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل تایبەت بەپارێزگاكە، پارێزگاری هەڵەبجەش ڕونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "هیچ ژمارەیەك بۆ هیچ كەسێك نییەو هەمویان بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن".

ڕۆژی 13ی ئەم مانگە دوا ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بەناوی (عیراق ـ هەڵەبجە) وەرگیراو بڕیاروایە لەدوای پشوەكانی نەورۆز وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەست بەڕێكارەكانی تۆماركردن بكەن.

لەدوای دەرچونی بڕیارەكەش، ژمارەیەك لەهاوڵاتیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پێشنیازی پێدانی ژمارە تایبەتەكانیان كردوە بۆ كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتوانی چەكی كیمیایی.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕونكردنەوە لەوبارەیەوە دەدات و لەلێدوانێكدا بەSNNی وت:"ئەم بڕیارە هەنگاوێكی ئیجابی گرنگە بەئاراستەی زیاتر ئاوەدانكردنەوەو بوژانەوەی پارێزگاكەو جێگەی دڵخۆشیە".

وتیشی:"هەموو كەسولایەنێك پرسی هەڵەبجە دەزانن و هەریەكەو بەجۆرێك قوربانی بۆداوە، بۆیە سەرجەم ژمارەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەخرێتە زیادكردنی ئاشكراو دەفرۆشرێن و داهاتەكەشی بۆ خزمەتی سێكتەرە جیاوازەكانی هەڵەبجە دەبێت".

پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕونكردەوە، "هیچ ژمارەیەك بۆ هیچ كەسێك نییەو نادرێت، پاش پشوەكانی نەورۆزیش لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست بەڕێكارەكان دەكەن".


SNN:

كۆسار مەحمود

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 3:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.