هەواڵ
یەكێتیی و گۆڕان ڕێكەوتن ئەنجامدەدەن
دوای ڕێكەوتنی پارتی لەگەڵ یەكێتیی و گۆڕان، ڕێكەوتنێكی دیكە لەنێوان یەكێتیی و گۆڕان ئەنجامدەدرێت، سەركردایەتیەكی یەكێتیش ڕونكردنەوە دەدات و بەتەنزەوە دەڵێت:"ناكرێت هەر خەریكی ململانێ بین و شتی كۆن باسبكرێتەوە، چونكە ئەو نانە، نانە ئەمڕۆ لەخوانە".

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "دوای ڕێكەوتنی نێوان یەكێتیی و پارتی، یەكێتیی ڕێكەوتنێكی دیكە لەگەڵ گۆڕان ئەنجامدەدات، چونكە ئەم وڵاتە بەهەمولایەك بەڕێوەدەچێت و ناكرێت هەر خەریكی ململانێ بین لەناوخۆماندا".

وەكو چاوڕەش باسیكرد، "مادام دەرگایەك بۆ ڕێكەوتنی نێوان لایەنەكان كراوەتەوە، ئەگەر جیاوازیش بین، پێویستە بۆ خزمەتی خەڵكی بەیەكەوەبین و شتی كۆن باسنەكرێتەوە، چونكە  ئەو نانە، نانە ئەمڕۆ لەخوانە".

ئەندامەكەی سەركرادیەتی یەكێتیی جەختیكردەوە، "بزوتنەوەی گۆڕان داوای كۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان لایەنەكانی (پارتی، یەكێتی و گۆڕان)یان كردوە، واتە هیچ كێشەیەك لەنێوان لایەنەكاندا نەماوە".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 4:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.