هەواڵ
زیانلێكەوتوانی دەستی تیرۆر قەرەبووەكەیان وەردەگرن.. نانوسین دەستپێدەكات
لیژنەكەی بەغدا بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی دەستی تیرۆر لەهەرێمی كوردستان، دەست بەكارەكانی دەكات و پەرلەمانتارێكی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ئەنجومەنی نوێنەرانیش زانیاری لەوبارەیەوە بڵاودەكاتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت: دوو لیژنە ئەركی ناونوسكردنی زیانلێكەوتوانی پێدەسپێردرێت.

هدار زوبێر، ئەندامی لیژنەی  شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدای كرد، یەكێك لەتەوەرەكانی گفتوگۆكانیشیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق، قسەكردن بوو لەسەر قەرەبووكردنەوەی زیانمەندانی دەستی تیرۆر، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردراوە دوو لیژنە پێكبهێندرێت و ئەندامانی لیژنەكەش دیاریكراون، لیژنەیەكیان لەهەولێر دەبێت و لیژنەیەكیشیان لەدهۆك دەبێت بۆ ناونوسینی كەسوكاری ئێزیدییەكان.

وتیشی:" لەئێستادا جێبەجێكردنی كارەكان پێویستی بەوە هەیە، بەفەرمی حكومەتی هەرێم داوا لەبەغدا بكات سەردانی هەرێم بكەن و لیژنەكەش دەست بەكارەكانی بكات، زەرەرمەندانی دەستی تیرۆر ناونوس بكەن و قەرەبوویان بكەنەوە، بۆیە بەمزووانە دەست بەكارەكان دەكەن".

ئەو پەرلەمانتارە، بڕی پارەی قەرەبووكردنەوەكەشی ئاشكراكردو وتی: بۆ برینداران بەپێی ڕێژەی بریندارییەكەیان پارەكەیان پێدەدرێت، بەجۆرێك لەنێوان (2 - 5) ملیۆن دینار دەبێت، پێنج ملیۆن دیناریش بۆ هەر ماڵە شەهیدێك دیاریكراوە، لەگەڵ زەوییەك  و 29 ملیۆن دینار، یاخود 50 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 5:40PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.