هەواڵ
پارتی جێگرەوەی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی دەكاتەوە
پارتی دیموكرات لەسەر وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن یەكێتییەوە دێتە دەنگ و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش دەڵێت: ئەگەر یەكێتی پۆستەكە رەتبكاتەوە، ئێمەش وەكو ئیستیحقاقی خۆمان، یەكلایی دەكەینەوە كە ئاخۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەكو ئێستا دەبێت، یان كەسیكی دیكە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.

لەدواین كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، یەكێتی رەتیكردەوە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت.

لەوبارەیەوە، شوان زرار پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی هەرێم، سەركردایەتی یەكێتی و وتەبێژەكەیان ئاماژەیان بەوەكرد كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەوانە، پارتیش لەسەر ئەو بنەمایە پۆستەكەی بۆ ئەو حزبە دیاریكردووە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، لە ئەگەری پێشكەشنەكردنی كاندید لەلایەن یەكێتییەوە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوە دەستەی سەرۆكایەتی وەكو ئیستا دەمێنێتەوە، تا ئەوكاتەی كاندیدێك پێشكەش دەكەن، وتی: ئەگەر لەگەڵ پارتیش گەیشتنە رێككەوتن بەوەی لەبەرامبەر ئەو پۆستەدا، پۆستێكی دیكە وەربگرن، ئەوكات پارتی وەكو ئیستیحقاقی خۆی یەكلایی دەكاتەوە كە ئاخۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەكو ئێستا دەبێت، كە هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە، یان كەسیكی دیكە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.

شوان زرار، پەیامێكیش ئاراستەی یەكێتی دەكات و ئاشكرایدەكات، وەكو رێزێك بۆ هەڵوێستی یەكێتی، پۆستی سەرۆكی پەرلەمانمان بەشێوەیەكی كاتی وەرگرتووە، چونكە مەترسی ئەوە هەبوو فراكسیۆنێكی دیكە كاندیدی هەبێت و بەچەند دەنگێكی كەم ببێت بە سەرۆكی پەرلەمان.


SNN:

ئەركان جەبار

 6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 6:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.