هەواڵ
یەكگرتوو داوای گەڕانەوەی یەكێتیی دەكات..چارەسەرە بۆ نەمانی پێشێلكاری
فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی هۆكاری پێشێلكاری پەیڕەوی ناوخۆو شكاندی یاسا لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات و ئەندامێكی فراكسیۆنەكەش ڕایدەگەیەنێت، "تاكە چارەسەر بۆ نەمانی پێشێلكاریی پەیڕەوی ناوخۆو شكاندنی یاسا، گەڕانەوەی فراكسیۆنی یەكێتیە".

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی (ئینستتیوتی پەی) بۆ پەروەردەو گەشەپێدان، پەرلەمانی كوردستان تەنها لەماوەی ١٠٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەكاربونیدا، پێشێلكاری پەیڕەوی ناوخۆو یاسا شكێنی كردوە.

لەوبارەیەوە سەرچنار ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "پەرلەمانی كوردستان ئەگەر لەماوەی ١٠٤ ڕۆژی دەستبەكاربونیدا، پێشێلكاری پەیڕەوی ناوخۆو یاساشكێنی تێدابكرێت، بەو شێوازەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان لەدانیشتنەكاندا پیادەی دەكات، ئەم خولەی پەڕلەمانیش جێی دڵخۆشی نابێت".

وتیشی:"هۆكاری ئەو پێشێلكاری و یاساشكێنیە ئەوەیە، سەرۆكی ئێستای پەرلەمان خۆی بەسەرۆكی پەڕلەمان نازانێت، چونكە سەرۆكێكی كاتیە، لەبەرئەوەی ئەو پۆستە حەقی یەكێتیەو لەئێستادا پارتی مومارەسەی دەكات و سەرجەم كاروچالاكیەكان لەبەرژەوەندی ئەجێندای پڕۆژەكانی پارتیەو سەرۆكایەتی پەڕلەمان پارتیە".

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان جەختیكردەوە، "تاكە چارەسەر بۆ نەمانی پێشێلكاری پەیڕەوی ناوخۆو شكاندنی یاسا، گەڕانەوەی فراكسیۆنی یەكێتیە بۆناو پەرلەمان، تاوەكو كۆتایی بەو شێوازە لەسەرۆكایەتی پەڕلەمان بهێنرێت".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 7:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.