هەواڵ
پێدانی موچە بەچاودێری خێزان دەستپێدەكاتەوە
ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی موچەی چاودێری خێزان لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەستپێدەكات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: كەسانی ناشایستە لەلیستی موچەخۆرەكان دەردەهێندرێن.

موسڵح عومەر حەسۆ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا تەنها قسە لەسەر پێویستی گەڕانەوەی موچەی چاودێری خێزان كراوە، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بەڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەیە.

سەبارەت بەئامادەكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و دانانی میكانیزمی دەستپێكردنەوەی ئەو موچەیە، موسڵح عومەر حەسۆ ئاشكرایكرد كە هەمان لیستی پێشوو نابێت، پێشتر چەندین كەسی ناشایستە لەناو لیستەكەدا هەبوو موچەیان وەردەگرت، هەر ئەوەش هۆكاربوو بۆ ڕاگرتنی ئەو موچەیە.

وتی:" لەداهاتوودا لیستێكی نوێ ئامادە دەكرێت و كەسانی ناشایستەی لێدەردەهێندرێت، لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندیشەوە بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو كەسانە دەكرێت كە داواكاری بۆ سودمەندبوون لەموچەی چاودێری خێزان پێشكەشدەكەن".

بەرپرسەكەی وەزارەتی كار، بڕی پارەكەشی ئاشكراكردو وتی:" پێشتر موچەكانیان لە نێوان (40-100) دینار بوو، بەڵام ئەمجارە ئەگەر دەستپێبكاتەوە فلتەری بۆ دادەنرێت، بەڵام بەگشتی دەكەوێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 7:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.