هەواڵ
بڕیارێكی حكومەت جێبەجێ ناكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رونكردنەوە لەبارەی بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەدات و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەكەی حكومەت جێبەجێنەكراوە، بەڵام هەر كات جێبەجێكرا، ئەوا دەتوانرێت سود لە عەمبارەكانیان وەربگرێت بۆ هەڵگرتنی سوتەمەنی.

ئەكرەم شەریف، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە سود لە عەمباری ئەو پاڵاوگە نایاساییانە وەربگیرێت، كە بڕیاری داخستنیان دراوە.

رونیشیكردەوە، پێشتر حكومەت بڕیاری داخستنی ئەو پاڵاوگە نایاساییانەی دابوو، بەڵام تائێستا بڕیارەكە جێبەجێنەكراوە، لەكاتێكدا كۆی لایەنی پەیوەندیدار  بەحكومەت و ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە، كۆكن لەسەر داخستنی ئەو پاڵاوگانە، بەڵام نازانرێت هۆكاری دانەخستنیان چییە، كە تائێستا جێبەجێنەكراون و دانەخراون .

ئەكرەم شەریف ئاشكراشیكرد، هەر كاتێك بڕیاری داخستنی ئەو پاڵاوگانە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا ئێمەش لەكاتی خۆیدا قسەمان دەبێت، بەجۆرێك كە بتوانرێت لەسەر ئاستی ئەنجومەنی پارێزگاكان سوود لە عەمباری ئەو پاڵاوگە نایاساییانە وەربگیرێت بۆ هەڵگرتنی سوتەمەنی.


SNN:

سامان بەختیار

 6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 9:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.