هەواڵ
یەكێتی هۆشداری بە پارتی دەدات.. "ئەم پۆستەمان دەوێت"
یەكێتی رەتیدەكاتەوە داوای پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەی كردبێت و سەركردایەتییەكی ئەو حزبەش ئاماژە بەهەڵەی پارتی دەكات بۆ پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەت و راشیدەگەیەنێت، "پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێممان دەوێت".

محەمەد وەتمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بەSNNی راگەیاند، ئێمە وەكو یەكێتی بەڕەسمی داوای پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگەمان نەكردووە، بەڵكو ئەوە پارتییە كە بە ویستی خۆی ئەو پۆستانەی بۆ ئێمە دیاریكردووە.

وتیشی: "پێشتر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم لە پشكی یەكێتی بووە، ئێستا نازانین پارتی بە چ مافێك ئەو پۆستەی بە لایەنێكی دیكە بەخشیوە".

راشیگەیاند، یەكێتی خاوەنی هێزی چەكدارەو ناكرێت لەو بەرپرسیارییە بێ بەش بكرێت و لەسەرۆكایەتی هەرێم پۆستی نەبێت، بۆیە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێممان پێ باشترە لەسەرۆكی پەرلەمان.

ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی رەخنە لەپارتی دەگرێت و ئاشكرایدەكات، ئەو حزبە بەر لەوەی دانوستانەكانی لەگەڵ یەكێتی وەكو هێزی دووەمی براوە بۆ پێكهێنانی حكومەت یەكلایی بكاتەوە، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتنی كردو كۆمەڵێك پۆستی پێدان و بە لووت بەرزی مامەڵەی كرد.

ئەوەشی وت: "نەدەبوو پارتی پەلەی لەدانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بكردایە، چونكە ئێستا دۆخەكەی لەخۆی ئاڵۆزكردووە".


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 10:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.