هەواڵ
حكومەتی هەرێم كێشە بۆ كوتلە كوردییەكانی بەغدا دروستدەكات
بەهۆی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، گرفت لەبەردەم پێكهێنانی هاوپەیمانێتی نێوان كوتلە كوردییەكانی بەغدا دروستدەبێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیش ڕایدەگەیەنێت: تا حكومەت پێكنەهێندرێت، هاوپەیمانێتی كوردیش لەبەغدا دروست نابێت".

جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا باس لەدروستكردنی هاوپەیمانی كوتلە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەكراوەو ئەو بابەتەش بەئاسانی و بەمزووانە یەكلایی نابێتەوە.

سەبارەت بەپرۆژەكەی یەكگرتوو بۆ یەكخستنی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، جەمال كۆچەر وتی:" لایەنەكان ئامادەییان نییە بۆئەوەی هاوپەیمانێتی دروستبكرێت، هۆكارەكەشی كێشەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی هەرێمە، كە كێشەی دروستكردووە، تا ئەو حكومەتەش دروست نەبێت، هاوپەیمانی و یەكڕیزیی كورد لەبەغدا دروست نابێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 11:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.