هەواڵ
لەسەر داوای تورکیا ، عێراق بڕیارێک لەبارەی ھەرێمەوە دەدات
لەسەر داوای حکومەتی تورکیا، عیراق سێ بەنداو لە سێ ناوچەی سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دروست دەکات، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمیش زانیاری لەبارەی ئەو بەنداوانە ئاشکرا دەکات و نوێترین زانیاریش لەبارەی چارەنووسی بەنداوی بێخمە دەخاتەڕوو.

ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، بەSNNی راگەیاند، لەسەر داوای تورکیا، عیراق دەیەوێت سێ بەنداو لەسەر سنووری ھەرێمی کوردستان دروست بکات، تائێستاش دوو جار سەردانی بەغدامان کردووەو لەدوا کۆبوونەوەشدا، بڕیاردرا بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی ئەو ناوچانە بکەین، کە بڕیارە بەنداوەکانی لێدروست بکرێت.

وتیشی: "ھەرچەندە بڕیارە رۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠١٩، وەفدێکی عیراق سەردانی ھەرێم بکات بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام پێدەچێت بەھۆی کەشوھەواوە سەردانەکە دوابخرێت".

راشیگەیاند، بڕیاردراوە بە ئامادەبوونی نوێنەری ھەردوو وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگەو ئاژانسی پاراستنی ھەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، سەردانی ئەو ناوچانە بکرێت، کە بەنداوەکانی لێ دروست دەکرێت و دەکەوێتە ناوچەکەکانی (حاجی بێ، قەرەداغ و لەسەر زاب) لەسەر سنووری بارزان و مزوری و مێرگەسۆر.

ئەکرەم ئەحمەد ئاشکراشیکرد، ئەو سێ بەنداوە ١٥٠ مێگاوات بەرھەمی کارەبای بۆ ھەرێم دەبێت، جگە لە گلدانەوەی ملیارێک مەتر سێجا ئاو.

لەبارەی چارەنووسی بەنداوی بێخمەوە، ئەکرەم ئەحمەد وتی: "لەساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەو کەیسە لەنێوان ھەرێم و بەغدا داخراوە، چونکە ھەم پارەیەکی زۆری دەوێت و ھەمیش ھەرێم رەزامەند نییە بە دروستکردنی، چونکە زیاتر لە ٥٣ گوندو پێنج ھەزار خێزان ناچار دەبن ناوچەکانیان بەجێبەھێڵن.


SNN:

ئەرکان جەبار

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 1:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.