هەواڵ
پارەی ڤیزا نامێنێت و بەخۆڕایی سەردانی ئەم وڵاتە بكەن
وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگیرێت، نوێنەری حكومەتی هەرێمیش جەختدەكاتەوە، "لەمانگی 4ی ئەمساڵەوە، پارەی ڤیزا نامێنێت و هاوڵاتیان بەخۆڕایی دەتوانن ڤیزای ئێران وەربگرن".

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێران ماوەیەكی زۆرە لەهەوڵدایە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەگەڵ عیراق و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك پێشنیاز خراونەتەڕوو".
وتیشی:"یەكێك لەو پێشنیازانە دابەزینی نرخی ڤیزا یان لابردنی پارەكەبوو، بەڵام بۆ باری ئەمنی ڤیزا دەمێنێت و تەنها پارەكەی هەڵدەگیرێت و نامێنێت".
ئەوەشی ڕونكردەوە، "هاوڵاتیانی عیراق و ئێران ڤیزا وەردەگرن، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی لەبەرامبەر وەرگرتنی ڤیزاكە لێیان وەردەگیرا نامێنێت، بەڵكو بەخۆڕایی ڤیزایان پێدەدرێت و دەتوانن سەردانەكانیان ئەنجامبدەن، ئەو بڕیارەش لەمانگی 4ی ئەمساڵ دەخرێتەبواری جێبەجێكردنەوەو هاوڵاتیانیش لەڕێگەی كونسوڵگەری یان لەڕێگەی ئەلیكترۆنیەوە دەتوانن وەریبگرن".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 3:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.