هەواڵ
دارایی زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی موچەی لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕونكردنەوە لەبارەی هاوتاكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش ناوی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە ئاشكرادەكات كە لەئەگەری هاوتاكردنی موچە لەگەڵ بەغدا سودمەند دەبن.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "بۆ هاوتاكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق، حكومەتی هەرێم بڕیاری كۆتایی دەدات و ئەو بابەتە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە یەكلادەكرێتەوە".
ڕونیشیكردەوە، "هەركات سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتابكرێت، هێزە ئەمنیەكانی عیراق موچەیان بەراورد بەهێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەكانی هەرێم موچەیان زیاترە، بۆیە ئەگەر ئەو هەنگاوە كاری لەسەربكرێت، هێزە ئەمنیەكانی هەرێم موچەیان زیاددەبێت و سودمەنددەبن".
ئاشكراشیكرد، "فەرمانبەرانی هەرێم سیستمی موچەكانیان لەگەڵ بەغدا تاڕادەیەك لەیەكەوە نزیكەو ئەگەر سیستمی موچەی هەرێمیش لەگەڵ بەغدا هاوتابكرێت موچەخۆرەكانی زەرەرمەند نابن".
ئەوەشی وت:"هەرچی موچەی خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بەغداشە بەراورد بەهێزەكانی هەرێم زیاترەو ئەگەر هاوتای بەغداش بكرێت، ئەوانیش بەهەمانشێوە سودمەند دەبن".
وەك ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئاماژەی پێكرد، "جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوەش لەدەسەڵاتی هەرێمەو دواجار حكومەتی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە دەدات".


SNN:

سامان بەختیار

  2 مانگ پێشتر - Mar 15 2019 3:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.