هەواڵ
كشتوكاڵ هەڵمەتێك دەستپێدەكات..هاوردەكردنی تەماتە ڕاگیرا
داوا لەجوتیاران دەكرێت بۆ ئەمساڵ گرنگی زۆر بەبەرهەمی تەماتە بدەن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی جوتیاران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، "لەئێرانەوە هاوردەكردنی تەماتە ڕاگیراوە"، دەشڵێت:"دەستمان بەپێدانی هەڵمەتی ڕێنمایی كردوە".

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەڕوی مادییەوە هیچ شتێكمان لەبەردەستدا نییە بتوانین هاوكاری جوتیاران بكەین بەمەبەستی چاندنی بەرهەمی بەهارەو هاوینە، بەڵام لەڕوی پێدانی ڕێنماییەوە، دەستمان بەهەڵمەتەكانمان كردوە بۆئەوەی بتوانین زۆرترین هۆشاریی و ڕێنماییان پێبدەین، بەتایبەت شێوازی پاككردنەوەی خاك و ناشتنی بەرهەمەكانیان".
سەبارەت بەپەیام و داواكاریان لەجوتیاران، شاڵاو جەمال وتی:"ساڵانی ڕابردوو زۆربەی جواتیاران بەرهەمی خەیاریان زۆربوو، بەڵام ئەمساڵ داوامانكردوە، هەر جوتیارێك زیاتر لە 6%ی زەویەكەی بكات بەبەرهەمی تەماتە، چونكە لەئێرانەوە هاوردەكردنی ڕاگیراوەو توركیاش ئەو هەنگاوەی ئێران ئیستغلال دەكات و نرخەكەی بەرزدەكاتەوە".
ئەوەشی ئاشكراكرد، "پێشتر بەڕێژەی لە70%ی بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، پشتمان بەهاوردەی تەماتە لەئێرانەوە بەستبوو، بۆیە پێویستە ئەمساڵ جوتیارانی ناوخۆ هەموو هەوڵێك بدەن كە پێداویستی ناوخۆ پڕبكەنەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Mar 15 2019 3:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.