هەواڵ
پارتی مەرجەكەی خۆی ئاشكرادەكات.."دوو پرس یەكلادەكاتەوە"
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕونكردنەوە لەبارەی بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و گەڕانەوەیان بۆ ئەوشارە دەدات، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش لەپشكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، "پارتی بڕیاری گەڕانەوەو بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنەكە بەیەك مەرجەوە بەستۆتەوە".

محەمەد كەمال ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپشكی پارتی بەSNNی ڕاگەیاند، "پارتی بۆ بڕیاردان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چاوەڕوانی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكات و ئەوەش دەبێت گفتوگۆ لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بكرێت ئەوكات ئامادەین بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەین".
وتیشی:"گەڕانەوەی پارتی بۆ پارێزگای كەركوك چاوەڕوانی ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە دەكات، ئەوكات دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك، بەڵام ئەوەش پێویستی بەدانوستان لەگەڵ بەغدا هەیە".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپشكی پارتی ئەوەشی ڕەتكردەوە كە ئەوان بەنهێنی گەڕابنەوە بۆ كەركوك، ئەو دەڵێت:"ئەگەر هەركات بڕیاری گەڕانەوە بدەین ئەوە شتێك نییە نهێنی بێت بەوپێیەی لەهەنگاوی یەكەمدا بارەگاكان وەردەگرینەوەو تائێستاش هیچ بارەگایەكی وەرنەگرتۆتەوە".
وتیشی:"گەڕانەوەی پارتی پێویستی بەشاردنەوەو نهێنی و ڕێكەوتنی ژێر بەژێر نییە، بەشێكی زۆری ئەندام و لایەنگرانی كەركوك تائەوكاتەی دۆخی شارەكە ئاسایی دەبێتەوە ناگەڕێنەوە بۆ كەركوك".


SNN:

سامان بەختیار

  2 مانگ پێشتر - Mar 15 2019 3:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.