هەواڵ
دارایی زانیاری لەبارەی موچەوە بڵاودەكاتەوە
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران زانیارییەكی نوێ لەبارەی ناردنی 724 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، "ئەو جیاوازی موچەیەی ڕەوانە هەرێم كراوە تایبەتبوە بەمانگەكانی یەك و دوی ئەمساڵ نەك مانگەكانی (11و 12)ی ساڵی ڕابردوو".

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو 724 ملیار دینارەی لەبەغداوە ڕەوانەكراوە موچەی مانگی سێی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ جیاوازی موچەی مانگی یەك و دوی ئەمساڵ نەك جیاوازی موچەی مانگەكانی (11و 12)ی ساڵی رابردوی موچەخۆران".
وتیشی:"ئەوەی ئەركی حكومەتی عیراقە وەك خۆی جێبەجێكراوەو پارەی هەرسێ مانگەكەی ڕەوانەكردوە، لەكاتێكدا پێشتر دوو مانگیش 317 ملیار دیناری ناردوەو لەگەڵ موچەی مانگی سێدا جیاوازی موچەی ئەو دوو مانگەشی ڕەوانە كردوە".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ڕونیشیكردەوە، "ئەوە حكومەتی هەرێمە بڕیاردەدات لەمانگی چواری ئەمساڵدا موچەی مانگی یەك دابەشدەكات یاخود ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی چوار دەكات كە لەبەغداوە پارەی بۆ ڕەوانە دەكرێت".
ئەوەشی وت:"تائەوكاتەی حكومەتی هەرێم پابەنددەبێت بەڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بەكۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی، بەغدا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمیش بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019ی عیراق ڕەوانە دەكات".


SNN:

سامان بەختیار

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 5:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.