هەواڵ
سلێمانی كێشەی خۆراكی نامێنێت..دروستكردنی كۆگاكان دەستیپێكرد
كێشەی كەمی و نەبونی كۆگای هەڵگرتنی مەوادو خۆراكی هاوردەكراو بۆ سلێمانی چارەسەردەكرێت، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی شارەكەش دەستپێكردن بەدروستكردنی كۆگاو گەنجینەكان ڕادەگەیەنێت و ئاشكراشیدەكات، "چیتر سلێمانی كێشەی خۆراكی نامێنێت".

سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "پێشتر كێشەی شاری سلێمانی ئەوەبوو، كۆگای تێدانەبوو تا خۆراك و كەلوپەلی تێدا خەزن بكرێت و لەحاڵەتی پێویستدا بەكاربهێندرێت و كێشەی كەمی خۆراك دروستنەبێت، بۆ چارەسەری كێشەكەش پڕۆژەكەی ژوری بازرگانی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە كە دروستكردنی ژمارەیەك كۆگای تایبەتبوو".
وتیشی:"لەئێستادا كۆمەڵێك بازرگان دەستیانكردوە بەدروستكردنی ژمارەیەكی زۆر گەنجینە، بەتەواوبونی گەنجینەكانیش، چیتر توشی ئەوەنابین كاڵایەك یان مەوادێكی خۆراكی نەمێنێت و نرخەكەشی لەبازاڕەكاندا بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە، جگەلەوەش هاندەرێكە بۆئەوەی بازرگانان زیاتر كاڵا هاوردە بكەن".
زانیاری زیاتری لەبارەی دروستكردنی كۆگاكان ئاشكراكردو وتی:"كۆگاكان لەسەر ڕێگەی (عەربەت ـ سلێمانی) لەگوندی ژاڵەن، ڕێژەی 50%یان لەسەر ڕوبەری 400 دۆنم دروستكراون، 50%شیان بۆ مەوادی خۆراكی دانراوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 5:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.